جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانی کوردستان گه‌یشته کۆریای باشوور
له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیى په‌رله‌مانی کۆریا، ئه‌مڕۆ سێشهمه 1/10/2019 هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستان به یاوه‌ریى هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆک فراکسیۆنه‌كانی پارتى دیموكراتی كوردستان و یه‌کێتیی نیشتیمانیی كوردستان گه‌یشته وڵاتى كۆریاى باشوور‌و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته پێشوازیی لێكراو له‌دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا کرا و جه‌خت له پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرایه‌وه.
بڕیاره شانده‌كه‌ی په‌رله‌مان چه‌ندین دیداری گرنگ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانى كۆریا به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتی کۆریای باشوور ئه‌نجام بدات.
كۆریاى باشوور یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه دۆستایه‌تییه‌كی باشى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه و له رابردوودا له رێگه‌ى هێزه‌كانى زه‌یتوونه‌وه خزمه‌ت و هاوكارييهكی زۆرى له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردووه.