راپۆرتی كۆتایی پێشنیازى یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت
سه‌عات ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەمە ٨/١٠/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گۆاستنەوەو گەیاندن و گەشتوگۆزارو ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامەدەبوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسای خوی ئەنجامدا.
مەبەست له‌کۆبوونەوەکە قسەکردن بوو لەسەر پێشنیازى یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان کە له‌لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە خوێندنه‌وه‌ی یەکەمى بۆ کراوەو دوای گفتوگوکردن لەسەر پێشنیازی یاساکە ڕاپۆرتی کۆتایی لیژنه‌كه ئاماده كراوه بۆئەوەی ئاراسته‌ی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى بكرێت بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و په‌سندكردنی.