شاندێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانى سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێرى كرد
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەمە 27/10/2019، شاندێكی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه سەردانی فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرى کرد‌و لەلایەن خاتوو تەلار فایه‌ق بەرێوەبەری فڕۆکه‌خانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و ستافی فڕۆکه‌خانەكه‌وه پێشوازیى لێ‌کرا.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک کرا لەوانە قسەکردن لەسەر بابەتی به‌نایاسایی گەشتکردن و ھەموو ئەو کەیسانەى کە پەیوەستن بەو بابەتەوەو گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگری‌کردن لەم شێوازەى گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، شایەنی باسە پێش چەند ڕۆژێک بۆ ھەمان بابەت لیژنەکە سەردانی وەزارەتی ناوخۆ-شى کردبوو.
لەچوارچێوەی سەردانه‌كه‌یداو به‌مەبەستی لەنزیکه‌وه ئاگاردبوون لە کێشەو کەموکوڕییه‌كان و چۆنیه‌تیی چارەسەرکردنیان، شاندی لیژنەی پەیوەندییەکانى په‌رله‌مان بەیاوەریی بەڕێوەبەری فڕۆکه‌خانەى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر چەند بەشێکی فڕۆکه‌خانەكه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، لەوانە بەشی بنکەی نشینگەو پاسپۆرتی فڕۆکه‌خانە و بەشی ھاتن و ڕۆیشتن.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا لیژنەكه داوای کرد كه بەئامار کەیسی دیپۆرتکراوەکان و ئەو تەوەرانەی گفتوگۆیان لە سەر کراوە ڕەوانەی لیژنەی پەیوەندییەکان بکەن بۆ ئاگاداری و کاری پێویست.