Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كان بانگهێشتى لیژنه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان ده‌كات

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٩-١٠-٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه.‌

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستبه‌ركاربوونى لیژنه‌ لاوه‌كیه‌كان و هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتیان كرا به‌هۆى نزیك بوونه‌وه‌ له‌ وه‌رزى زستاندا.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاردرا لیژنه‌كه‌ هه‌ماهه‌نگى و چاودێرى هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ چۆنیه‌تى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه.‌

له‌به‌شێكى ترى کۆبوونەوەکەدا لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا بانگهێشتى سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بکات به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر پاڵاوگه‌ یاسایی و نایاسیه‌كان و كێشه‌و گرفته‌كان.