لیژنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوتوێى پێشنیازى هه‌موارى ماف و ئیمتیازاتى خاوه‌ن پێدوایستى تایبه‌ت ده‌كه‌ن
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩ لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكى كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن له‌مافى مرۆڤ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه لیژنه‌كه تاوتوێ و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌قى پێشنیازى هه‌موارى یاساى ماف و ئیمتیازاتى كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان ـــ عیراق كرد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه بۆ نوسینى راپۆرتى لیژنه‌كه بوو له‌سه‌ر پێشنیازى هه‌موارى یاساكه و چه‌ندین تێبینى و سه‌ره‌نج له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه تیشكی خرایه سه‌ر.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش لیژنه‌كه بڕیاریدا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پێشنیازى هه‌موارى یاساكه‌و به‌رژه‌وه‌ندى خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتووى لیژنه‌كه راوێژ به‌كه‌سانى شاره‌زا و رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به‌بوارى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت بكرێت.