لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا
بەمەبەستی تاوتوێکردنی سەرجەم ئەو نوسراوانەی ئاراستەی لێژنەکەیان کراوە پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٩ لێژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان بە سەرپەرشتی ریڤینگ هروری سەرۆکی لێژنە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لێژنە و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رجه‌م ئەو نووسراوانەی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ى لیژنه‌کە كرابوون خرانه روو پاش تاوتوێکردنیان وەڵامی پێویستیان درایەوە ، هه‌روه‌ها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر چه‌ندین داواكارى و سكاڵاى هاووڵاتیان، له‌ته‌وه‌رێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بۆلە نزیکەوە ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانیان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاماده‌كارى لێژنەکە بۆ سه‌ردانیكردنى مه‌یدانى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كرا، دواتر بڕیاردرا كه بۆ به‌دواداچوونى كێشه و گرفته‌كان له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ سه‌ردانى دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکان بكرێت، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامان و راوێژكاره‌كانی لێژنەکە راو و پێشنیازەکانی خۆیان خستەروو، پاشان پێشوازیان له كۆمه‌ڵێك كارمه‌ندى پولیسى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆ کرد بۆ گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان.