لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاشسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كرد
رۆژى دووشه‌ممه ٢٨/١٠/٢٠١٩ بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە کێشە و گرفتەکان لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان بە سەرۆکایەتی ریڤینگ هروروی سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری جێگری سەرۆکی لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامانی لێژنەکە سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه‌یان كرد.
ئامانجى سه‌ردانه‌كه بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون بوو له كێشه و گرفته‌كانیان و هۆكاره‌كانى ده‌ست به‌كارنه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌کە، له‌م سه‌ردانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى نه‌خۆشخانه‌كه و نوێنه‌رى ئه‌ڵمانییه‌كان كه راسته‌وخۆ نه‌خۆشخانه‌كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروست كرابوو گفتوگۆکرا ، لەلای خۆیانەوە کۆمەڵێک داواکارییان خستەرووی لێژنەکە لەوانە، ته‌واوكردنى ئه‌و به‌شه‌ى شه‌قامى 150م كه ده‌كه‌وێته لاى نه‌خۆشخانه‌كه، دروست كردنى هۆڵێك بۆ كاتى سه‌ردانى كه‌س و كارى نه‌خۆشەکان ، دابین كردنى هه‌موو ئامێره‌كانى تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییى ئۆرتۆپێدییه‌كان و ئامێرەکانی پشکنینی تەندروستی، دابین كردنی كه‌لوپه‌لى پێویست بۆ چاره‌سه‌رى سروشتى، دابین كردنى بودجه‌یه‌كى پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌کە ، دروست كردنى رێگه و جاده‌كان و پاڕکێکی تایبەت بۆ راوه‌ستانى ئۆتۆمبێله‌كان ودروستکردنی رێڕه‌وه ئاوییه‌كان.
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا لێژنەکە بڕیاریدا بە راپۆرتێک سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە ناوەرۆکی سەردانەکەیان ئاگادار بکەنەوە و بە دواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان بکەن.