Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا تاووتوێی چه‌ند پرسێك ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند نوسراوێك، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/10/22، لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی شیرین ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌ هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراوو سكاڵا و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ و ئه‌ندامان كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆو گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كانی ئه‌ندامان، بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ دراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌بستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان كه‌ به‌شێكی زۆری نوسراوه‌كان له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات بوون.