لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا جه‌خت له بوونی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌كاته‌وه
![](/media/4027/lparwarda-photo.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132161422960000000)
به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌ره‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زراه‌تی په‌روه‌رده، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2019/10/21، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌كه‌دا كه له‌هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه كورته‌باسێك ده‌رباری سه‌ردانیكردنی لیژنه‌كه بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خرایه‌ڕوو و جه‌خت له‌هه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی كرایه‌وه له‌نێوان لیژنه‌كه‌و هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و خوێندن له هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ خوێندنه‌وه و خستنه‌ڕووی ئه‌و نوسراو و یاداشت و سكاڵا‌و داواكارییانه‌ی كه ئاراسته‌ی لیژنه كرابوون، دوای گفتوگۆ سه‌رجه‌میان وه‌ڵامدرانه‌وه و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران.