Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری دواین ڕاپۆرت له‌سه‌ر 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری ده‌داته‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان

به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ بۆ شێوازی سه‌رفكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری و چه‌ند پرسێكی تر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2019/10/22، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانی به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاپۆرتی به‌دواداچوونه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری گفتوگۆی له‌سه‌ر كراو بڕیاردرا ڕۆژی چوارشه‌مه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكریت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی سه‌رفكردنى بڕی پێنج ملێون دۆلار كه‌ له‌ساڵی 2014 بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و نوسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌و گفتوگیان له‌سه‌ركرا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان و هاوكات بڕٍیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی قه‌زای سۆران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌م قه‌زایه‌و ئاگاداربوون له‌كارو چالاكییه‌كانیان و كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كان بۆ پێشخستنی بواری كلتوری و ڕۆشنبیریی ئه‌م قه‌زایه‌.