Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌کە  سه‌ردانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه-‌یان كرد و چه‌ند ناوه‌ندێكی كلتوری و ڕۆشنبیریان به‌سه‌ر كرده‌وه.‌

به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون له‌ چۆنێتی سه‌رفكردنی (20)ملیار دیناری پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌ 6/10/2019 بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ بۆ زانینی چۆنیەتی سەرفکردنی‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ کە له‌ ساڵی 2013 بۆ ژێرخانی ڕۆشنبیری سلێمانی سه‌رفكراوه‌، لیژنه‌كه‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ورده‌كاری له‌ شێوازی سه‌رف كردنی بڕه‌ پاره‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه.

لە درێژەی سەردانەکەیاندا  شاندی لێژنەی رۆشنبیری لە په‌رله‌مانی کوردستان ، بۆ ڕۆژی دواتر 7/10/2019 سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری ئه‌و شاره‌ و گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ به‌روه‌ پێش بردنی ژێرخانی كلتوری و هونه‌ری ئه‌و شاره‌ کرد و جه‌خت له‌وه‌یه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پایته‌ختی ئاشتی ناسێنراوه‌ و پێویسته‌ حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخان بكات.