"لیژنەی دارایی : "پێویستە لە هەردوو پارێزگای دهۆكو هەڵەبجە بەرێوەبەرایەتی دیوانی چاودێری دارایی بكرێتەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩-١٠-٢٠١٩ لیژنەی داراییو كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەكەو بەئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبوونەوە.
لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراوانەكرا كە ئاڕاستەی لیژنە كرابوون بەمەبەستی دەربڕینی ڕای ئەندامان و راوێژكارانی لیژنە كە، بەتایبەت پرسی چاكسازی.
لە تەوەرێکیتردا لیژنەكە بڕیاریدا بەمیوانداریكردنی هەر دوو بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستانو بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی داراییو ئابووری لەسەر داخلكردنی كاڵاكانو داهاتی گومرگەكانو ڕاپۆرتێكی بەدواداچوونی پەرلەمانتاران لەسەر خاڵە سنووریەكان، هەر لەم كۆبوونەوەیە لیژنەكە بڕیاری ئەوەشیدا كە دادپەروەری لە وەرگرتنی باج بەپێی پێگەی جوگرافی لەبەرچاو بگیرێ وەك ئەوەی لەیاسای (113)ی ساڵی 1982دا هاتووە نەك پێچەوانەكەی، لەبەشێكی تر لیژنەكە بڕیاریدا پاڵپشتی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بکات كە بەهیچ شێوەك ناكرێ بەرزكردنەوەی پلەی وەزیفی رابگیرێو پێویستە پلە وەزیفیەكان بەگوێرەی یاساو ڕێنماییەكان بەرزبكرێنەوە، هەروەها لیژنە جەختی كردەوە كە دەبێ دیوانی چاودێری دارایی بەزووترین كات بەرێوەبەرایەتی لە هەردوو پارێزگای دهۆكو هەڵەبجە بکاتەوە.