لیژنەی یاسایی تاووتوێی پێشنیازەیاسایەک سه‌باره‌ت بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەى کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و ئەندامان و راوێژکارانی لێژنەکە کۆبووەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌هۆڵی لیژنه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بڕگه‌و ماده‌كانی پێشنیازی یاسای به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی له‌سنووری شاره‌وانییه‌كان زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه كه له دانیشتنه‌كانی پێشووى په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پێشنیازەیاساکە ڕۆژی دووشه‌مە ٢١/١٠/٢٠١٩ كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو لیژنه‌ی شارەوانی و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بەڕێوەبچێت بۆ نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتى هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه‌و پێشكه‌شكردنی به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەپێشنیازەکەو گفتوگۆکردنی لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان.