لیژنەی یاسایی لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای نوێ کۆبووەوە
بەمەبەستی تاوزتوێکردنی سێ پێشنیازی پرۆژەیاسای نوێ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشهمه ١٦/١٠/٢٠١٩، لیژنەی كاروبارى یاسایی له پهرلهمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی بژار کۆچەر سەرۆکی لیژنە و ئامادهبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوهکەدا کە لە هۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو هەرسێ پێشنیازی پڕِۆژەیاساکە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانهوه ئاراستەى لیژنهكه کرابوو تاووتوێکران.
پاش گفتوگۆکردنی خاڵ بەخاڵی هەرسێ پڕۆژەیاساکە بڕیاریاندا تەنها یەک پڕۆژەیاسا بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەکەم، هەردوو پڕۆژەیاساکەی تر بەمەبەستی پێداچوونەوەی زیاتر بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان و رای حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر وەربگیرێت.