Skip to the content
Menu

هێمن هه‌ورامی: "د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول ناوێکە هەمیشە بەگەشی لەمێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوە"

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌ و کەسوکاری خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول کرد، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هەواڵی کۆچی دوایی ئەکادیمی و مێژوونووس و گەورە ئەدیبی کوردو ئه‌ندامى پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان پرۆفیسۆر د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول خەمباری کردین، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم و تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی خانه‌واده‌ و کەسوکار و ئەدیب و ئەکادیمیستەکانی کوردستان دەکەم.
د.عیزه‌دین مستەفا ره‌سول ناوێکە هەمیشە بە گەشی لەمێژووی کوردستاندا دەمێنێتەوەو زیاتر لە ٦۰ ساڵ خزمەت و کۆشش بۆ نەتەوەکەی شایانی ڕێز و پێزانینە، داواکارم لە یەزدانی مەزن ئارامی بە خانه‌واده‌ و کەسوکاری بدات و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٤ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹