هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی باڵای ئەنەکەسە تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای کوردستانیان کرد
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ هێمن هەورامی جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا، کە پێکهاتبوون لە کامیران حاجۆ و ئیبراهیم برۆ کرد.
له کۆبوونەوەکەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شاندی ئەنەکەسە بە وردی دۆخ و پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان و ئەو جەنگەی رووبەرووی بووەتەوە کە بەهۆیەوە خەڵکی سیڤیل ئاوارەبوونە و بە روونی مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ئارادایە خستەروو ، هەر لەکۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانی خۆی نیشاندا لە سەرهەڵدانی ئەو دۆخە و رایگەیاند، لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە ١٥/١٠/٢٠١٩ ی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان دەخەنە روو، هاوکات هیوای خواست سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا یەکهەڵوێست بن لە ئاستی ئەم دۆخە و جیاوازییەکانیان لە بەرژەوەندی خەڵکی رۆژائاوای کوردستان وەلا نێن و کێشەکان بە رێگەی دیالۆگ و دوور لە خوێنڕشتن چارەسەر بکەن.