وڵاتی چیك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی پێشوازیی له هه‌ریه‌ك له (پیته‌ر هلادیك) به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چیك و كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی میوان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له گرنگیی بوونی كونسوڵگه‌ریى وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه كونسوڵگه‌رییان لێره هه‌یه،چونكه بوونی ئه‌وان لێره ئاماژه‌یه‌كی سیاسی و گرنگی خۆی هه‌یه"
لای خۆیه‌وه پیته‌ر هلادیك به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چیك خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ قسه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و رایگه‌یاند: "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه‌هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیی هه‌بێت و هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی له وڵاتی چیك بكاته‌وه، هه‌روه‌ها پشگیری له‌هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌نیازین له‌ئاینده‌دا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها پاڵپشت ده‌بین له‌هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانمان بۆ كاركردن له‌و سێكته‌رانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان پێویستییه‌تی".
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چيك كرد و گووتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێت فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌یاساو دامهزراوهتر بكه‌ین و ئاستی به‌رزتر بكه‌ینه‌وه، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆماری چیك هانی حكومه‌ت ده‌ده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له وڵاتی چیك".
ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: "هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی سه‌قامگیریی یاسایی بۆ وه‌به‌رهێنان له كوردستان دابین بكه‌ین تاوه‌كو وه‌به‌رهێنه‌ران دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه یاساكانی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان جێگیره‌و زوو زوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردانایه‌ت و ده‌مانه‌وێت ئه‌زموونی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌ڕووی پیشه‌سازییه‌وه بگوازینه‌وه بۆ كوردستان، هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی بازرگانی و فه‌رهه‌نگی له‌نێوانماندا هه‌بێت، چونكه ده‌ستی كاری خۆماڵی و وزه‌ی گه‌نجانمان له‌باره بۆ وه‌به‌رهێنان و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی ستراتیجی كه هه‌رێمی كوردستان پێویستییه‌تی، هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی خاو و پتڕۆكیمیاوی و ژینگه‌كه‌شی شیاوه بۆ هه‌مووجۆره پیشه‌سازییه‌ك و پلانمان هه‌یه له ئاینده‌دا ته‌نها پشتنه‌به‌ستین به‌وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گهشتوگوزاربخهینه گه‌ڕ".