Skip to the content
Menu

ژەنەڕاڵی پایز تەنها بە دیوانێکی شیعری و قەسیدەیەک بۆ پایز دەریایەک لە ماناو جوانی بەخشیوە بە شیعر و ئەدەبی کوردی

هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی (محمد عومەر عوسمان) پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەس و کاری خوالێخۆشبوو و ئەدەب دۆستانی کوردستان کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

 بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری هەست ناسک ( محمد عومەر عوسمان)، ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز ) مان پێگەیشت و لە ناخەوە دڵتەنگی کردین، ژەنەڕاڵی پایز تەنها بە دیوانێکی شیعری و قەسیدەیەک بۆ پایز دەریایەک لە ماناو جوانی بەخشیوە بە شیعر و ئەدەبی کوردی، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کار و ئەدیب و ئەدەب دۆستانی کوردستان دەکەین و داواکارین لە یەزدانی مەزن بیخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

 ۲۳/۱۰/۲۰۱۹