Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ 2019/10/15
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/15ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 15/10/2019 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
ـ خستنه‌ڕووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان.