Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ 2019/10/23

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/23ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16) و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/10/23 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (79 و 80 و 82)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
1 – پێشنیازی یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
2 - پێشنیازی یاسای (گه‌شه‌پێدانی خێزانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
3 – پێشنیازی یاسای (داواكارى گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
4 – پێشنیازی یاسای (داواكارى گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
5 – پێشنیازی یاسای (ماف وئیمتیازاتی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
6 – پێشنیازی بڕیارى (پاراستنی مامۆستایان و رێبه‌ره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ دووه‌مى پێشنیازی یاسای (به‌ خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87 و 88 و 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.