بەسەرپەرشتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرجەم فراکسۆنەکان بەرێوەچوو
![](/media/3689/11.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132155392660000000)
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ١٤/١٠/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان کۆبوونەوەی هاوبەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکان بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەئامادەکارییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە ١٥/١٠/٢٠١٩ لەبارەی بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان،و جەخت لەسەر هەنگاوە یاساییەکانی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە لەبارەی تاوتوێکردنی دۆخی رۆژئاوای کوردستان ، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی تیشکخرایە سەر ئەو جەنگەی کە ئێستا لە رۆژائاوای کوردستان روودەدات و مەسەلەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ئاوارەبوونی خەڵکی سیڤیل و هاوکارییە مرۆییەکان تاوتوێکران و بریار وایە لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان لەلایەن فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بخرێنە روو .