جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کۆریا كۆبووه‌وه
لەدرێژه‌ی سەردانه‌كه‌یدا بۆ کۆریای باشوور، رۆژی ۲ی ۱٠ی ۲٠۱۹، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەمال هەرووتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تەلاری پەرلەمانی کۆریای باشوور له‌سیئۆل-ى پایته‌ختی ئه‌و وڵاته لەگەل مون هی سانگ سەرۆکی پەرلەمانی کۆریاو ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کۆریا كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ ئه‌و میوانداری و بانگهێشته فەرمییه بۆ سه‌ردانی كۆریا، کورتەیەکى سه‌باره‌ت به‌دۆخی هەریمی کوردستان و کار‌و ئەرکی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو و سوپاس و ستایشی په‌رله‌مان و گه‌لی کوردستانی له‌مه‌ڕ هاوکارییه‌کانی تیمی زه‌یتون و ڕێکخراوه‌کانی کۆریا بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌کانیان له کوردستان گه‌یانده سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کۆریاو داوای له سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرد که هانی حکومه‌تی کۆریا بدات بۆ به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولاو کۆمپانیاکانی ئه‌و وڵاته تا زیاتر سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.
هەماهەنگیی زیاترى نیوان هەردوولاو ئاڵوگۆڕی ئەزموونی یاسادانان و کاری لیژنەکانى په‌رله‌مان تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.