جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد
له‌دیداری نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، دۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌و تێڕوانین و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا باس له بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ره‌وشی ناوچه‌كه كرا و جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییانه كرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژئاوای كوردستان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان تێڕوانین و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنی ژماره ٤ى ئاسایی خۆیدا كه رۆژی ١٥/١٠/٢٠١٩ به‌ڕێوه‌چوو و تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان، له‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی هیرش و لەشکرکیشی و بەئامانجگرتن و پەلاماری سەر هاووڵاتییان و پاراستنی سەروماڵ و گیانی خەڵکی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان، ١٢ راسپارده‌ى په‌سند كرد‌و تیایدا داواى هەرچی زووە كۆتاییهێنان به شەڕو لەشکرکێشی و ململانێی سەربازی كرد‌و لەبری ئەوە پشتیوانیی بژاردەی چارەسەری ئاشتییانەی كرد لە رێگه‌ی دیالۆگەوە".
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له هاتنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئاواره‌ى رۆژئاوا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا‌و جه‌خت له پێویستیی حه‌وانه‌وه‌یان و هاوكاریكردنیان كرایه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ش جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "داوا له حكومه‌تی عێراقی فیدرال ده‌كه‌ین به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ رووداوه له‌ناكاوه‌كان ته‌رخانی كردووه بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ته‌رخان بكات".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له سه‌ردانی شاندى په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ وڵاتی كۆریا كرا كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی په‌رله‌مانی كۆریا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو و سه‌ردانه‌كه به گرنگ زانرا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆریا، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌و نامه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرا كه به‌بۆنه‌ی یادی ١٥ ساڵه‌ی بوونی هێزه‌كانی زه‌یتونی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریا ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كۆریا كرابوو كه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ وڵاتی كۆریا گه‌یه‌ندرابووه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و له‌وباره‌یه‌وه چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه باسی له گرنگیی ئه‌و نامه‌یه كرد و رایگه‌یاند: "ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه له زۆربه‌ى ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كۆریا به گرنگییه‌وه باسی لێوه‌كرا"، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامى و پته‌وتركردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.