د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی کرد
![](/media/3694/111.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132155438920000000)
ئه‌مڕۆ 14/10/ 2019 د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستانی کرد، کە بە ئامادەبوونی بژار کۆچەر سەرۆکی لێژنەی یاسایی و جێگر و بریاردەری لێژنەکە پێشوازییان لە خه‌سره‌و كه‌مال وه‌كیل وه‌زیری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شت و گوزار و موفیده یونس راوێژكاری یاسایی و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌سپاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زه‌وی و زار له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌باره‌ت به زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه ده‌كه‌ونه سنوری شاره‌وانیه‌كانه‌وه کۆبوونەوە .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بەرێوەچوو، بەمەبەستی ئاماده‌كاری نووسینه‌وه‌ی راپۆرت بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازی تاپۆكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به‌نایاسایی خانوویان له‌سه‌ر كراوه له پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت وبه‌رچاو ڕوونی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌باره‌ت به ماسته‌ر پلانی شار‌و شارۆچكه‌كان ورێگرتن له زێده‌ڕۆیی وچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه گفتوگۆیان کرد.