Skip to the content
Menu

د.رێواز: "مه‌رگی تراژیدییانه‌ی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان-ى شاعیر هه‌واڵێكی دڵته‌زێن و چاوه‌وڕواننه‌كراو بوو"
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد

بۆ كۆچی دوایی شاعیری ناسراو و مرۆڤدۆست محەمەد عومەر عوسمان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەو كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی مەرگی تراژیدییانەی شاعیری ناسراو و ھەست ناسک محەمەد عومەر عوسمان-مان بيست، کۆچی خەمناکی شاعیر بۆ ھەمووان ھەواڵێکی دڵتەزێن و چاوەڕواننەکراو بوو، کۆستێکی گەورەو خەمێکی قووڵی ئەدیبان و ئەدەبدۆستانە، بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین، خوای گەورە سەبووری خانەوادەو ڕۆشنبیرانی کوردستان بدات و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"اناللە وانا الیە راجعون"
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/10/23