Skip to the content
Menu

سكاڵاو داواكاریی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به‌پرسی وه‌به‌رهێنان گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سكاڵاو داواكاریی هاووڵاتییان، ئەمڕۆ پێنجشەمە 2019/10/31، شاندێكی لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان کە پێکھاتبوو لە شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو سەعید مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ڕۆبینا ئەوملیک بڕیاردەری لیژنەكه‌و وەیسی سەعید ئەندامی لیژنەكه‌و سۆزان خالید ڕاوێژکاری لێژنەكه‌، سەردانی دکتۆر محه‌مه‌د شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان-ى کرد.
له‌ دیدارێكدا شاندی لیژنه‌ی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا ئه‌و سكاڵاو داواكارییانی كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پرسی وه‌به‌رهێنان ئاراسته‌ی لیژنه‌مه‌ كرابوون گه‌یه‌ندرایه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ بەپێویستمان زانیوه‌ خۆیان لە نزیکەوه‌ بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکەن.
پاش تەرحکردنی ئەو پرس و دۆسیانەی بواری وەبەرھێنان سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بەڵێنی به‌دواداچوون و چارەسەرکردنیانیدا.