سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ئاهه‌نگ عارف كرد
![](/media/3623/3477.jpg?center=0.36138613861386137,0.49746192893401014&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132149225470000000)
د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی ئاهه‌نگ عارف ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەو كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ئاهه‌نگ عارف ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-مان پێگه‌یشت، خوالێخۆشبوو له‌ماوه‌ی ژیانیدا كه‌سێكی ماندوو و دڵسۆزبوو بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئه‌نجامیداوه له بواری ئه‌ندازیاری و كاركردن له رێكخراوه‌كانی ( UN) و ئه‌ندازیارى لهشارهوانيی هه‌ولێر تا دوا وێستگه‌ی كاركردنی وه‌ك ئه‌ندامی خولی سێیه‌م له په‌رله‌مانی كوردستان، داواكارم ئه‌مه دواناخۆشیی بنه‌ماڵه بهڕِێزهكهتان بێت و خوای گه‌وره سه‌بووریی هه‌موو لایه‌ك بدات و خوالێخۆشبووش به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انالله وانا الیه را‌جعون"
د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/10/6