سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی تایبەت بە کۆتا-ی ژنان دەکات
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۷/۱۰/۲۰۱۹ منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان به ئامادهبوونی ژمارهیهك له رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی و ئهندامه ژنهكانی خولهكانی پێشووی پهرلهمان، لەسەر پرسی کۆتا-ی ژنان لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەشداری لە پانێلێکی سەنتەری هزرسازیا ئۆپن کرد.
لە وتارێکدا سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ، باسی لە قۆناغ بەندییەکی مێژویی کرد لەسەر بەشداری کردنی ژنان لە دەنگدان و بەشدارییان لە ناوەندەکانی بڕیار ، ڕۆڵ و پێگەی ژنانی لە سەرجەم کایەکانی ناو کۆمەڵگە و پرسە چارەنووسسازەکان بە گرنگ وەسف کرد ، کە سیستمی کۆتا ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بەشداریکردنی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و نوێنەرایەتی کردنی خەڵک لە ناو پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.
لە کۆتایی وتارەکەیدا منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان هیوای خواست کە لە داهاتوودا دەرفەتی زیاتر بە ژنان بدرێت ولە ڕێگەی هەمووارکردنەوەی یاساکاندا لە سەرجەم جومگە هەستیارەکانی حکومەت سیستمی کۆتای ژنان جێگیر بکرێت.