Skip to the content
Menu

سەرۆکی پەرلەمان پرسەنامەیه‌كى ئاراستەی خانەوادەی عیزەدین مستەفا رەسول كرد

د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بۆ كۆچی دوایی د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی خانەوادەكه‌ى كرد و دەڵێت: "کوردستان یەکێک لە گەورەترین ئەکادیمیست و توێژەرانی بواری مێژوو و زمان و ئەدەبی کوردی لەدەستدا"، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:
بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەرو رووناکبیری گەورەی کورد پڕۆفیسۆر د.عیزەدین مستەفا ڕەسول پرسەنامەی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، زۆر بەداخەوە بەلەدەستدانی پڕۆفیسۆر د.عیزەدین مستەفا ڕەسول کوردستان یەکێک لە گەورەترین ئەکادیمیست و توێژەرانی بواری مێژوو و زمان و ئەدەبی کوردی لەدەستدا، مامۆستا بە قەڵەم و هەڵوێستەکانی لە ماوەی ژیانیدا گەورەترین خزمەتی بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردووە، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کتێبخانەی کوردی کەلێنێکی گەورەی تێکەوت، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری خانەوادەو کەسوکاری مامۆستا عزەدین مستەفا رەسوڵ بدات و بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات.

د.رێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان
2019/10/3