Skip to the content
Menu

شاندی پەرلەمانی کوردستان بەشەکانی ناو پەرلەمانی کۆریای باشوور بەسەردەکاتەوە

بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بەکاری پەرلەمانی و چۆنیەتیی راییکردنی کارەکانیان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩، شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و یاوەریی ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەمال هەرووتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەشە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی کۆریای باشوور-یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.
لە سەردانەکەیاندا شاندی پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاریی بەشی پرۆتۆکۆڵ و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کۆریا لەنزیکەوە سەرجەم بەشەکانی ناو پەرلەمانی کۆریای باشوور-یان بەسەرکردەوە و ئاشنابوون بەچۆنیەتیی کارکردنی لیژنەکان و پێکهاتە و پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان و ئەرکەکانی کاری پەرلەمانی و ئامادەکردن و داڕشتنی یاساکان و یاسای بودجەی وڵات و سەرجەم بەشەکانی ناو پەرلەمانی کۆریای باشوور.
شایانی باسە ئەم سەردانەی شاندی پەرلەمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەچوارچێوەی کاری دیپلۆماسیی پەرلەمانی کوردستانە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شێواز چۆنیەتیی کارکردنی پەرلەمانی کۆریای باشوور.