Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی قه‌زاى كۆیه‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2019/10/2، شاندیكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ و له‌ مافى ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوو له گوڵستان سه‌عید جیكرى سه‌رۆكى لیژنه‌و زانا مه‌لا خالد و شیرن یونس و شادى نه‌وزاد ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌و كامه‌ران محه‌مه‌د راویزكارى لیژنه‌كه‌ سه‌ردانى سنوورى قه زاى كۆیه‌ى كرد.
یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى رۆزهه‌ڵاتى هه‌ولێر بوو به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ چه‌ند كه‌یسێكى تایبه‌ت، پاشان شانده‌كه‌ سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تیى كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانى هۆبه‌كانى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشوازیى لێكرا.
دواتر شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هۆبه‌كان و به‌رپرسى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ له باره‌گاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى له‌ نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ كێشه‌ و گیروگرفته‌كانی كه‌مئه‌ندامان و جاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌وشى مافه‌كانى مرۆڤ.
هه‌ر هه‌مان رۆژ شانده‌كه‌ سه‌رداتى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كۆیه‌ى كردو له‌لایه‌ن یوسف حه‌سه‌ن حوسین قایمقامى كۆیه پێشوازیى لێكراو له‌نزیكه‌وه باسى كارو چالاكییه‌كان و گیروگرفته‌كان و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ره‌وشى مافى مرۆف له سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ كرا.