له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكای پارێزه‌راندا
د.رێواز فایه‌ق: "چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌تان له‌خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان ته‌وزیف بكه‌ن"
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 31/10/2019، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له‌شارى هه‌ولێر به‌شداریى له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ى سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان كرد.
له كۆنگره‌كه‌دا د.رێًواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكهشكردو تیایدا پیرۆزبایی گرێدانی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانی له ته‌واوی پارێزه‌رانی كوردستان و ئه‌ندامانی كۆنگره‌كه كرد و رایگه‌یاند: "به‌ناوی خۆمان و په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی گرێدانی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی سه‌ندیكا له ته‌واوی پارێزه‌رانی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی به‌ڕێزی كۆنگره‌كه‌تان ده‌كه‌م، شه‌ره‌فمه‌ندین به‌ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌و سوپاسگوزاری بانگهێشتهكهتانین".
هیواى خواست كۆنگره ببێته وێستگه‌یه‌كی پڕشنگداری گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی كاری سه‌ندیكای پارێزه‌ران و خاڵی وه‌رچه‌رخان بێت بۆ ده‌ستپێكێكی نوێی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و پێداویستییه هاوچه‌رخه‌كانی كاری سه‌ندیكایی و پیشه‌ییان، به‌جۆرێك چالاكییه‌كانی سهندیكاو پابه‌ندیی ته‌واوی پارێزه‌ران به‌ئاراسته‌ی به‌رقه‌راركردنی سه‌روه‌ریی یاسا‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دادگه‌ریی راسته‌قینه‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان بێت.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان باسی له رۆل و ئه‌ركی پارێزه‌ران كرد‌و رایگه‌یاند: "ئه‌ركی پارێزه‌رایه‌تی ئه‌ركێكی ئارهزوومهندانهیهو ته‌نها له‌پێدانی ڕاوێژ و ئامۆژگاریی یاسایی و داكۆكیكردن له موه‌كیل و به‌شداریكردنی به‌پێوه‌ی پرۆسه‌ی دادبینی كورتنابێته‌وه، به‌ڵكو چ پارێزه‌ر و چ سه‌ندیكاش وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی پارێزه‌ران ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی گه‌وره‌تریان له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌یی له‌ئه‌ستۆیه‌و ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه له بواری مه‌عریفه‌ی یاسایی و ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریی گشتی و هونه‌ری قسه‌كردن و باوه‌ڕهێنان به به‌رامبه‌ر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو له‌سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی داكۆكیكردنبن له‌كوردستانیان، بۆیه چاوه‌ڕوانیمان لێتان ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌تان نادیده نه‌گرن و له‌خزمه‌تی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ماندا ته‌وزیفی بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌و مه‌ترسی و هه‌ره‌شانه كرد كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق رووبه‌ڕووی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌و رایگه‌یاند :"بێگومان به‌ڕێزتان زۆر به‌سانایی دركتان به‌و هه‌ڕه‌شه هه‌نووكه‌ییانه كردووه كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی بوونه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا مه‌ترسییه‌كان سه‌رباری تێكه‌ڵی و لێڵیان، به‌ڵام به‌دیاریكراوی زیاتر ڕه‌هه‌ندی ده‌ستووری و یاساییان وه‌رگرتووه و ههوڵگهلێكن كه‌وا قۆناغ به‌قۆناغ جێبه‌جێده‌كرێن و ئاكاریان وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕابردوویه‌كی زۆر نزیكدا له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی هه‌ندێ قانونی ئاسایی وه‌ك (یاسای كارگێڕی دارایی گشتی ) فیدراڵی و یاسای (دادگای فیدراڵی)و كاركردن له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی (یاسای خزمه‌تی شارستانی فیدراڵی)و (یاسای نه‌وت و غازی فیدراڵی) و چه‌ند یاسا‌و پڕۆژه‌یاسایه‌كی تر له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشێلكاریی ڕوون به‌رامبه‌ر پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی فیدراڵییه‌ت و پره‌نسیپی سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن كراوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاقاتی ده‌ستووری ههولًی لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك په‌رله‌مان حكومه‌ت دراوه.
گووتیشی: "له نزیكترین كرده‌شدا له‌پاڵ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی باشوور‌و ناوه‌ڕاست، خواستی زۆرێك له هێزه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانى عێراق له‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌مواری ده‌ستووری ساڵی 2005 به‌پێی مادده‌ی 142 نه‌ك 126 به‌رجه‌سته بووه‌و تائێستا ئاماژه‌كانی ڕوون نییه ئاخۆ به‌ره‌و كوێ و بۆچی ئاراسته ده‌كرێت، بۆیه به‌ڕێزتان له سه‌ندیكای پارێزه‌ران پێش چین و توێژه‌كانی تر ده‌بێت چاوتان له‌سه‌ر جووڵه‌و ئامانجی ئه‌و لیژنه‌یه بێت و ئه‌ندامانی كورد له لیژنه‌كه به سه‌رنج و تێبینی پشتڕاستكراوه به‌سه‌نه‌دی ده‌ستووری و یاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوای له ئه‌ندامانى كۆنگره‌كه كرد تاووتوێیهكی وردی هه‌ردوو یاسای ژماره(17 و18)ی ساڵی 1999 هه‌مواركراو،یاسای پارێزه‌رایه‌تی و یاسای خانه‌نشینی پارێزه‌ران بكه‌ن و رایگه‌یاند: "كۆنگره باشترین ده‌رفه‌ت بۆ به‌شدارییه‌كی كارای نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پارێزه‌ران و خواسته‌كانیان ده‌ڕه‌خسێنێت و ده‌توانن ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌و دوو یاسایه‌دا هه‌بێت له‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن".
هیواشی خواست كه پارێزه‌ران وه‌ك شه‌ریكێكی دڵسۆز هاوكاریی په‌رله‌مانی كوردستان بن له كامڵكردنی بونیادی ته‌شریعیی هه‌رێمه‌كه‌مان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له‌یاسا به‌ركاره‌كاندا هه‌ن، به‌وه‌ى كه ئه‌وان له‌ئه‌نجامی جێبه‌جێكردنی یاساكان ده‌زانن كام یاسا یان كام ماده‌و بڕگه پێویستی هه‌موارو چاكسازییه.