لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى تاوتوێى سزاى له‌سێداره‌دان ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دانانى میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ به‌سه‌رپه‌رشتى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكی كردن له‌مافى ئافره‌ت و داكۆكى كردن مرۆڤ و به‌ئاماده‌بوونى جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه تاوتوێى سه‌رجه‌م كێشه‌و گرفته كۆمه‌ڵایته‌كان و ئه‌و سكاڵایانه كرا كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ و تاوتوێى سزاى له سێداره‌دان له هه‌رێمى كوردستان كرا كه داوكارییه‌كى زۆر له‌لایه‌ن سزادراوانه‌وه ئاڕاسته‌ى لیژنه‌كه كراوه به‌مه‌به‌ستى یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى چاره‌نووسیان، له‌كاتێكدا له ساڵى 2005وه تاكو ئێستا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واژوو له‌سه‌ر ئه‌م سزایه‌ى نه‌كردووه.
له‌كۆتایی دا لیژنه‌كه بڕیاریدا هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له رێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تان كۆببنه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ژنان به‌دیوه خراپه‌كه‌ى له رێكلام.