Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى وزه‌ پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى (یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان)و وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م پێشنیازه‌یاسایه‌، سه‌عات 10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 16/10/2019، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى (یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان) ژماره‌ (9)ى ساڵى 2006 كرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ڵامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌یاسایه‌ تاووتوێ كراو ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ به‌هاوكاریى راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ تێبینییه‌كانیان له‌باره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ بڕیاریدا له‌كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوویدا راپۆرتى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌پێشنیازى یاسای به‌ركاركردنى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ئاماده‌ بكرێت و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى بكات.