Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی یاسایی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بۆشاییه‌ یاسایی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان دا هه‌یه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/10/2019 لیژنه‌ی كاروباری یاسایی به‌سه‌ر په‌رشتی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ پێشوازی كرد له‌گروپی سه‌كۆی سلێمانی كه‌ له‌بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن. له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ ئه‌نجامدرا سه‌كۆی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ لیژنه‌ كرد به‌مه‌به‌ستی ده‌رباز بوون له‌م بۆشاییه‌ یاساییه‌ی كه‌ دروست بووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان، به‌مه‌بەستی كاركردن له‌سه‌ری و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌ به‌ ڕێكاری یاسایی، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ لیژنه‌ی یاسایی سوپاسی خه‌مخۆری ئه‌م سه‌كۆیه‌ی كرد و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وانیش له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌ن و له‌داهاتوودا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌هه‌وڵی جدی دا ده‌بن و ڕێگه‌ چاره‌ی یاسایی و گونجاو بۆ ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ ده‌ دۆزنه‌وه و هه‌نگاوی كرده‌یی دەنێن. ‌