لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا کۆبووەوە
![](/media/3631/ldaspaki-photo.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132149308120000000)
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە ٧/١٠/٢٠١٩، لیژنەی دەسپاکی و کاروباری پەرلەمان و سکاڵا له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی شیرین ئەمین سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و چەند پرسێکى تاووتوێ کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی لیژنە کورتەباسێکی سهبارهت به سەردانە مەیدانییەکانی ئەندامانی لیژنەكه بۆ ئیدارەی گەرمیان و مەرزە نێودەوڵەتییەکانی باشماغ و ئیبراھیم خەلیل و پەروێزخان خستهڕوو كه بەمەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی ڕاییکردنی کاروباری ھاووڵاتییان و کێشەو کەموکوڕییەکان سهردانی ئهو شوێنانهیان كردبوو و بڕیاردرا لە ڕاپۆرتێکی پڕ لەزانیاریدا ئهنجامی سهردانهكان ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت و کاری پێویستی لەسەر بکرێت.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاووتوێکردنی ئەو نووسراو و سکاڵا و داواکارییانەی کە ئاراستەی لیژنەكه کرابوون و دوای گفتوگۆی ئەندامان وەڵامی نووسراوەکان درانەوەو ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی چارەسەرو بەدواداچوونیان.