Skip to the content
Menu

لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و كونسوڵخانەی بەریتانیا كۆبوونه‌وه‌

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 2019/10/29، لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل سەرۆكی لیژنەو و ئاماده‌بوونی جێگیری سەرۆكى لیژنه‌و ژمارەیەك لە ئەندامانى لیژنه‌كه‌ لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی لە ڤینێتی ئانیكات بەرپرسی تیمی سیاسیی كونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە كۆبوونەوەیه‌كدا پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی عیراق و چۆنیەتیی ئەو گیروگرفتانەی كە لەنێونیاندا هەیە گفتوگۆى لەسەر كرا بەتایبەت بودجەی هەرێمی كوردستان لەكاتی ئێستادا هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر حكومەتی عیراق لەدوای خۆپیشاندانەكانی 25ی ئۆكتۆبەر.
لەبەشێكی تر كۆبوونەوەكەدا داوا لە حكومەتی بەریتانیا كرا كە هاوكاریی حكومەتی هەرێم بكات بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ حكومەتی عیراق بەتایبەت لە دۆسیەی نەوتدا.
هەروه‌ها باس لە هەنگاوەكانی بەرەوپێشوەچوونی گفتوگۆكان و گەیشتن بەرێككەوتن لەگەڵ بەغدا كرا، بەڵام بەهۆی رووداوەكانی بەغدا گفتوگۆكان لەئێستادا وەستاون بۆیە چاوەڕێی ئەوەن جارێكی تر گفتوگۆكان دەستپێبكەنەوە ئەویش دوای ئارامبوونەوەی شەقامی عێراقی.