لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان به‌جیا لەگەل ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه‌كانی سەر بەهێزەکانی پێشمەرگەو کارمەندانی ناوخۆ کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەمە ٨/١٠/۲۰۱۹، لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی شاخەوان رەئوف مستەفا بڕیاردەری لیژنەو سەروان هەرکی ئەندامی لیژنەكه پێشوازیی کرد له چەند رێکخراوێکی خۆبەخشی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و لهكۆبووهنهوهیهكدا گەنگەشەیەکی تەواو کرا بۆ هەوڵدان لەسەر بەدواداچوونی کێشەو گرفت و داواکارییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە وەک هاوتاكردنی مووچەكانیان و خەرجکردنی دەرماڵەکان و پلەبەرزکردنەوەو چەندین کێشەی تر.
هه‌ر هه‌مان رۆژ لیژنه‌كه لەگەڵ کۆمەلێک پێشمەرگەی خۆبەخش کە بەشدارییان لە شەڕی کۆبانێ كردبوو كۆبووه‌وه‌و داواکارییەکانیان گفتوگۆی لەسەر کراو بڕیاردرا كه هەوڵ بدرێت هەر هیچ نەبێت میدالیایەکی رێزلێنانیان پێببەخشرێت.
هه‌مان رۆژ لیژنه‌كه لەگەڵ کۆمەڵێک کارمەندی هێزی جێبەجێکارى سەر بەچاکسازییەکان کۆبووەوە کە داوایاندەکرد وەک هێزەکانی ناوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، چونکە ئه‌وانیش وەک ئەوان چەک هەڵدەگرن و ئەرک دەبینن، دوای تاووتوێكردنی داواكارییه‌كه‌یان لیژنه بڕیاریدرا کە به‌دواداچوون بۆ داواکارییەكهیان بكات.