لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا پێشوازی لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی چەرمۆ کرد
![](/media/3633/000.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132149473690000000)
بە مەبەستی گوێگرتن لە کێشە و گرفتانەی تایبەتن بە سیستمی بۆلۆنا ،پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئامادەبوونی د. گەلاوێژعوبێد بڕیاردەری لێژنە ، هەڵەز ئەحمەد ئەندام و د. مدحەت محمد ڕاوێژکاری لێژنەکە پێشوازیان لە ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی چەرمۆ کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەڕێوەچوو، باسیان لە کێشە و گرفتەکانی سیستمی بۆلۆنا کرد، کە سیستمێکی نوێی فێرکردنە و تێیدا مامۆستا و قوتابیان بەیەکەوە هاوکار دەبن لە خستنە ڕووی بابەت و وانەکانی خوێندن، پاش تاوتوێکردنی سەرجەم لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی سیستمەکە لێژنەکە بڕیاری دا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.