Skip to the content
Menu

نه‌زمی حزوری: هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین له‌ پشگیریكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدایه‌، د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ كۆنسوڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29/10/2019 د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له‌ كۆنسوڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر كرد. به‌مه‌به‌ستی  پیرۆزبایی لێكردن، نه‌زمی حزوری كۆنسوڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، له‌ دیدارێكدا دوا به‌دوای  پێشوازی لێكردن و به‌خێرهاتنێكی گه‌رم د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو لای كرد و خۆشحاڵی خۆیانی ده‌ربڕی بۆ سه‌ردانه‌كه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان گله‌یی خۆی به‌ كۆنسوڵی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ گووتارو تێڕوانینی به‌شێك له‌ چالاكوانانیان به‌رامبه‌ر رۆژئاوای كوردستان، و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئاواره‌بوون و دۆخی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و ماڵوێرانبوونی هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل .  پاشان باسی  هه‌لومه‌رج و دۆخی ئێستای عیراق و ناچه‌كه‌ی كرد كه‌ له‌ قۆناغێكی هه‌ستیار و مه‌ترسیدار دایه‌ و ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی زۆری داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران له‌ عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له‌ سێكته‌ره‌كانی حكومه‌تدا،  هیوای خواست كه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ كه‌موكوڕیه‌كان دابچێته‌وه‌و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیانی كوردستان بكات.

لای خۆیانه‌وه‌  نه‌زمی حزوری كۆنسوڵی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌ هه‌ولێر سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌،  له‌باره‌ی گله‌ییه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ تێروانینی بەشێک لە چالاکوانە فەڵەستینیەکان ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ڕێكخستنی خۆپیشاندان بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك گرووپ وچالاكوانی سۆشیال میدیا بۆ پشگیری كردنی توركیا گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وله‌تی فه‌ڵه‌ستین ناكات و ڕایگه‌یاند:" په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد وگه‌لی فه‌ڵه‌ستین په‌یوه‌ندی مێژوویین، خاڵی هاوبه‌شی زۆر له‌ نێوان دۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ردولاماندا هه‌یه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی شۆڕشدا په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا هه‌بووه‌، هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ پشتگیریكردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا بووه‌،  بۆیه‌ بۆچوون وتێڕوانینی چالاكوانانی سۆشیال میدیا گوزارشت له‌ ئێمه‌ ناكات، ئێمه‌ لێره‌ین له‌ كوردستان، ته‌نها له‌ پێناو پاراستن ودرێژه‌پێدان به‌و په‌یوه‌ندییانه" .