Skip to the content
Menu

هه‌ردوو لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ركاركردنى یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان و تاووتوێكردنى كێشه‌و گرفتى جووتیاران، سه‌عات10:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 8/10/2019، به‌سه‌رپه‌رشتیى عوسمان عه‌بدوڵا سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى و به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌نێوان هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرانى سه‌رۆك و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى هه‌ردوو لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ركاركردنى یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ عێراقییه‌كان ژماره‌ (11)ى ساڵى (2010) ى هه‌مواركر او كرا.
له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ كرا كه‌به‌هۆى پرۆِژه‌كانى نه‌وت زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و كاریگه‌ریى كردۆته‌ سه‌ر به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵى.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌كه‌وه‌ سه‌رجه‌م تێبینى و پێشنیازه‌كان ره‌وانه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بكرێت بۆئه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى كشتوكاڵ و ئاودێرى و وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى راوبۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر بخه‌نه‌ڕوو به‌مه‌رجێك له‌ ماوه‌ى (10) رۆژ تێنه‌په‌ڕ نه‌كات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێریى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى به‌هێزكردنى هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا.
له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر پاره‌ى گه‌نمى جووتیاران كه‌هه‌موو ره‌زامه‌ندییه‌كى خه‌رجكردنى له‌سه‌ر دراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ته‌نیا پێویستیى به‌ فه‌رمانى كارگێڕیى به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆیه‌ داوا له‌لیژنه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرا به‌جدى كار بۆ ئه‌م فه‌رمانه‌ كارگێڕییه‌ بكه‌ن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرا كه‌ هۆشیارى بدرێته‌ هه‌موو لایه‌ك كه‌ جووتیاران و زه‌ویی كشتوكاڵى تێكه‌ڵ به‌ كێشه‌و ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێت.