پرسه‌نامه‌ى جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ئاهه‌نگ عارف
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانه‌واده‌و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو خاتوو ئاهەنگ عارف رەئوف ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان کرد كه ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئه‌ندامى خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان خاتوو ئاهەنگ عارف رەئوف-م بیست، خوالێخۆشبوو په‌رله‌مانتارێكی سه‌ركه‌وتووى خولی سێیه‌می په‌رله‌مانى كوردستان بوو، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەو كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دەکەم و لەیەزدانی مەزن داواکارم سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بەبەهەشتی بەرینى خۆی شاد بکات.
"انا للە و انا الیە را‌جعون"
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹