په‌رله‌مان 12 راسپارده‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان په‌سندكرد
په‌رله‌مان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات ئاماده‌كاری بكات بۆ پێشوازیكردن له‌ئاواره‌كانی رۆژئاوا
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 15/10/2019، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى مبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه بریتی بوو له خستنه‌ڕووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها پوخته‌ی دانیشتنی ڕابردووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی راسپارد دیدو ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان بخه‌نه‌ڕوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی په‌رله‌مان دیدو تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێستای رۆژئاوا خسته‌ڕوو ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له‌شكركێشییه‌كانی سه‌ر رۆژئاڤای كوردستان خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاشته‌وایی و ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ناوچه‌كه ناكات و به‌ڵكو ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچه‌كه‌و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی سیڤیل و هه‌روه‌ها ده‌رگا كردنه‌وه و كیشه‌یه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی بیری توندره‌وی و تیرۆریستی له‌هه‌رێمه‌كه به‌تایبه‌تی و ناوچه‌كه‌ش به‌گشتی.
هه‌ر له‌درێژه‌ی خستنه‌رووی دیدو ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان، رایانگه‌یاند: "پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی و رووسیاو ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی هه‌وڵی جدی و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕو لهشكركێشییهكان و هه‌روه‌ها رێگه‌بگرن له به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سیڤیل و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان".
داواشیانكرد له‌چوارچێوه‌ی دیاریكردنی چاره‌نووس و داهاتووی ده‌وڵه‌تی سوریا، به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ستانه‌و جنێڤ له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته ماف و داواكارییه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه له‌به‌رچاو بگیرێـت و جێگیر بكرێن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی خستنه‌رووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كان، سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان، داوایان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد ئاماده‌كاریی ته‌واو بكات بۆ پێشوازیكردن له‌ئاواره‌كان و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه پێویسته داوا له‌حكومه‌تی عیراقی بكرێت له‌چوارچێوه‌ی به‌شه بودجه‌ی دیاریكراو به حاڵه‌تی له‌ناكاو یارمه‌تیی هه‌رێم بدات بۆ رێكخستنی ئه‌و ئاماده‌كارییانه.
داواشییانكرد په‌رله‌مانی كوردستان له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییهكانپپهوه هه‌وڵ بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه ئه‌و له‌شكركێشی و هێرشانه‌ی سه‌ر رۆژئاوا بوونه‌ته‌هۆی له‌ناوبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش و جارێكی دیكه مه‌ترسیی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌و جیهان دروست ده‌كاته‌وه.
دواى خستنه‌رووی دیدو ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "به‌رمه‌بنای كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆن و كوتله‌و پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان پێشنیازی ژماره‌یه‌ك راسپارده‌و هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی كوردستانى له چه‌ند خاڵێكدا كۆككردۆتهوهو ئاماده‌كردووه كه‌ئێستا بۆتانی ده‌خوێنینه‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئێوه‌وه په‌سندكرا ئه‌وا به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌یخه‌ینه به‌رده‌م رای گشتی".
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه راسپارده‌كان بۆ په‌رله‌مانتاران خوێندرایه‌وه‌و سه‌رجه‌م راسپارده‌كان كه له 12 خاڵ پێكهاتبوو خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 96 په‌رله‌مانتار له‌كۆی 97 په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو په‌سندكرا به‌مجۆره‌ى كه له‌خواره‌وه هاتووه، به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.
هەڵوێست و راسپاردەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر رەوشی رۆژئاوای کوردستان
1ـ پەرلەمانی کوردستان دژە شەڕە و داوا دەکەین هەرچی زووە شەڕ و لەشکرکێشی و ململانێی سەربازی کۆتایی پێبهێنرێت و لەبری ئەوە پشتیوانی بژاردەی چارەسەری ئاشتییانەین و دەخوازین لە رێگای دیالۆگەوە کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنرێت.
2ـ وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی هیرش و لەشکرکیشی و بە ئامانجگرتن و پەلاماری سەر هاولاتیان، داواکارین سەروماڵ و گیانی خەڵکی سڤیل و دامەزراوە مەدەنییەکان پارێزراو بێت.
3ـ پەرلەمانی کوردستان لە پێناوی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، بەرمەبنای ڕێکەوتتنامە نێودەوڵەتیەکان، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوەیەگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوە هەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتییەکان دەکات، هەوڵ و توانایان چڕتر بکەنەوە و گوشارە سیاسی و دیپلۆماسییەکانیان زیاتر بکەن بەئاراستەی کۆتایی هێنان بەو شەرو لەشکرکێشیەی کە ئیستا لە رۆژئاوای کوردستان هەیە.
4- حکومەتی هەریمی کوردستان رادەسپێرین تاوەکو لە چوارچیوەی تواناکان، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ریکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان ئامادەسازی تەواو بکات بۆ پیشوازی و حەواندنەوە و بە دەمەوە چوونی ئەوپەنابەرانەی کە بەهۆی شەڕو ململانێکانی ئێستای ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوای کوردستانەوە ڕوو لەهەریمی کوردستان دەکەن.
5- داوا لە بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەریمی کوردستان دەکەین ، وێڕای چرترکردنەوەی هەولە دیپلۆماسییەکان و هەماهەنگی لەگەل حکومەتی فیدرال، کاری زیاتربکات بۆ یەکخستنی هەلویستی تەواوی لایەنە سیاسیە بەڕێزەکانی هەریمی کوردستان بە ئاراستەی پشتیوانیکردن لە بژاردەی ئاشتیانە.
6- داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین ، هاوکاری دامەزراوەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان بێت بە دابینکردنی بەشێک لە بودجەی (گواری)بۆ فریاکەوتن و حەواندنەوەی ئاوارەکان، چونکە هاوکاری و بەدەمەوەچوونی پەنابەری نوێ و ئیدارەدانی ئاوارەو پەنابەرانی ئێستای ناو کامپەکانی هەریمی کوردستان ، بارگرانیەکی دارایی گەورە دەخاتە سەر هەرێمەکەمان و لە تواناکانمان زیاترە.
7- داوا لە سەرجەم ئەو کونسولخانەو نوێنەرایەتیە دیپلۆماسییانەی ولاتان دەکەین کە لەهەریمی کوردستانن، حکومەتەکانیان لەو دۆخەی ئیستای رۆژئاوای کوردستان بە وردەکاری رووداوەکانی و لێکەوتە ناوخۆیی و هەریمایەتی و جیهانییەکانی ئاگادار بکەنەوەو هەوڵ و توانا و گوشارە دیپلۆماسییەکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ململانێی سەربازی و ماڵوێرانی خەلکی سڤیل و ئاوارە بوونیان، زیاتر بکەن و هەموو لایەنە ناکۆکەکان بۆ گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتی هانبدەن. هاوکات داوایان لێدەکەین کە هاوکاری دامەزراوەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان بن بۆ بەدەمەوە چوونی ئاوارەو پەنابەران.
8- پەرلەمانی کوردستان هەڵمەتیکی نیشتیمانی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و پشتیوانی و بەدەمەوەچوونی ئاوارەو لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان رادەگەینێت و لە روانگەی ئەرکی نیشتیمانی و مرۆیی و نەریتی کوردستانیانەمانەوە، داخوازیمان ئەوەیە خەڵکی کوردستان وەک نەریتیکی مرۆدۆستانەی کوردستانیانە، ئەوەی لە توانایاندایە لە ریگای ریکخراوە ناوخۆیی و نێوەدەوڵەتییەکان و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمەوە ، بەدەم ئاوارەو پەنابەرانەوە بچن . پەرلەمانتارانی کوردستان بەشدارن لەم هەلمەتە نیشتیمانییە.
9- پەرلەمانی کوردستان نیگەرانییەکی قوڵی هەیە لەوەی ئاراستەی رووداوەکان و کاری هێزەچەکدارە توندرەوەکان بە جۆرێک بن کە دۆخی نەخوازراو و ناهەمواری عەفرین و پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کارە دژە مرۆڤایەتییەکانیان و بە تالان بردنی سەرو ماڵی هاولاتیان و گٶڕینی دیمۆگرافی لە ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان دووبارە بکەنەوە. پیویستە هەموو هەولەکان بەو ئاراستیە بن کە رێ لەم هێزە چەکدارانە بگیریت تا دۆخی سەری کانێ و گرێ سپی و کۆبانێ و ناوچەکانی دیکە وەک عەفرین لێ نەکەن.
10- گەلی کورد و گەلانی دیکەی سوریا، مافیکی سروشتی و یاسایی و دیموکراسییانەی خۆیانە ، لە چوارچیوەی هەولە دیپلۆماسییەکانی چارەسەری دۆخی گشتی سوریا بە ئاراستەی جنێڤ وئاراستەی ئاستانە و بریارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە سوریا، لە هەر ریککەوتنێک بۆ دۆخی سوریای دوای شەر ، مافی نەتەوەیی و هاولاتی بوون و یەکسانی و دادپەروەری لە ئەرک و مافیان لە دەستوری نویی سوریا و شیوەی حوکمرانی لە چوارچیوەی سوریادا بچه‌سپێت.
11- پەرلەمانی کوردستان داوا لەسەرجەم هێزە کوردستانییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ململانیی حیزبی و ئایدیۆلۆژی تەسک بە لاوە بنێنن و قۆناغێکی نویی کاری پیکەوەیی و خەباتی بەرەیی لە سەر بنەمای بەرژەوەندی بالای خەلکی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێبکەن و لە سەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی و دیالۆگ و پێکەوە ژیان و وەستانەوە دژی تیرۆر ، خەباتی گەلی کوردستان لەرۆژئاوای کوردستان زیاتر پێشبخەن و لاپەرەیەکی نوێ هەلبدەنەوە.
12- پەرلەمانی کوردستان سەرنجی کۆمەلگای نێوەدەولەتی بۆ ئەو راستییە رادەکیشیت کە رووداوەکانی ئەم دواییەی رۆژئاوای کوردستان و کشانەوەی هیزەکانی هاوپەیمانی نێودەولەتی و ئەو لەشکرکیشی و ناسەقامگیریەی کە لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان هاتۆتە ئارا، هەموو دەستکەوتەکانی شەری تیرۆر و شکاندنی ئەفسانەی داعش لە ناو دەبات و زەمینەی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریستانی دیکە زیاتر دەکات و بەوەش جاریکی دیکە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری هەریمایەتی و جیهانی دەکەویتەوە بەر مەترسی.
پەرلەمانی کوردستان
15/10/2019