پڕۆژه‌پێشنیازی بووژاندنه‌وه‌ی حوجره‌كان تاووتوێ كرا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی پرسی بووژاندنه‌وه‌ى حوجره‌كانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 21/10/2019، لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه تاووتوێی ئه‌و پڕِۆژهپێشنیازه كرا كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامیی كوردستان به ناوونیشانی پڕۆژه‌پێشنیازی بووژانه‌وه‌ی حوجره‌كان ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوو، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له راِبردوودا حوجره‌كانی كوردستان ببوونه به‌شێك له مێژووی كورد‌و ڕۆڵێكی كارا‌و به‌رچاویان هه‌بووه له پێگه‌یاندنی كه‌سانی زانا‌و هه‌ڵگری بیری میانڕه‌وی و به‌هێزكردنی گیانی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستاندا‌و لیژنه‌كه به كۆی ده‌نگ پاڵپشتییان بۆ پڕۆژه‌كه ده‌ربڕى.