Skip to the content
Menu

پێشنیازه‌یاساى هه‌موارى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌كاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 2/10/2019 لیژنه‌ى وزه‌و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، له‌لایه‌ن سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌وه‌ ئامانجى سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ ئاماده‌بووان باس كرا.
له‌ به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌ندامان لیژنه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌كاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان ژماره‌ (9)ى ساڵى (2016) كردو لیژنه‌ بڕیاریدا رۆژى چوارشه‌مه‌ى داهاتوو رێكه‌وتى 9/10/2019 جارێكى تر گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌كاركردن و هه‌موارى یاساى هاورده‌كردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان بكرێت و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه‌ش ئه‌وكاته‌ بێت كه‌ راوبۆچوونى حكومه‌ت له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌گاته‌ لیژنه‌كه‌.