جێگری سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٩، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و جەماوەریی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان به‌وردی دۆخی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵی خستەروو، و دووپاتی له كۆده‌نگی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رده‌چن، کە پێویستە له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق بێت و یاساکان نەبنە هۆکارێک بۆ پێشێلکردنی دەسەڵاتە ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.
لەباره‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگه‌یاند: "سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌یه‌ك چاو سه‌یری گشت فراكسیۆنه‌كان ده‌كات و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێن هاوسه‌نگی تێدا ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، و هه‌وڵده‌ده‌ین بیروڕا جیاوازه‌كان له‌یه‌كتری نزیك بكه‌ینه‌وه بۆ به‌رژوه‌ندیی گشتیی خه‌ڵكی كوردستان".
لای خۆیەوە خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و جەماوەریی یه‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان، به‌بایه‌خه‌وه باسی له هه‌بوونی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی چاكسازی و بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردەوە.