Skip to the content
Menu

دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌ سنوورى پارێزگای نه‌ینه‌وا گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا

سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی ناوچەکانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپه‌رشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە پێشوازیی لە سەیدۆ چەتۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کرد.
لەدیدارێكدا باسی کێشەی ناوچە كوردستانییه‌کانی دەرەوەى ئیدارەی ھەرێم کە دەکەونە سنوورێ پارێزگای نەینەوا وەک شنگال و زوومار كرا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باسی له‌ مەترسیی کەمبوونی رێژەی کورد لەو ناوچانە کرد.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە دێنە به‌رده‌م ئاوارەکانی ئەو ناوچانە لە ڕووی بەشداریکردنیان لە دەنگداندا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.
له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك و جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ سەرنج و تێبینی و پرسیاری خویان ئاراستەی ناوبراو کراو داوایان سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كرد بە ڕاپۆرت ھەموو داتاو زانیاریی پەیوەست بەو ناوچانەى دەکەونە سنووری پارێزگای نەینەوا بە لیژنەکە بدرێت و ئامادەیی خوشیان نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى کاری پێویست.