دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان له‌شارى سلێمانى سه‌ردانی كۆسرەت ڕەسول عەلی ده‌كات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٩/٩/٢٠١٩، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاوه‌ریى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانى كوردستان، لەشاری سلێمانی سه‌ردانی به‌ڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانیان كرد.
لەدیدارێكدا سه‌ره‌تا شاندی باڵای په‌رله‌مانى كوردستان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه بۆ دروستكردنى كۆده‌نگییه له‌سه‌ر هه‌ندێ بابه‌ت كه ره‌هه‌ندی چاره‌نووسسازیان هه‌یه سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و میلله‌ته‌كه‌مان له‌وانه نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردن له كارنامه‌ى حكومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازى و دانوستاندنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان و هێزو لایەنە سیاسییەكان و جەخت لەوە كرایەوە كە هەماهەنگیی تەواو هەبێ لەنێوان پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان بە ئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی پەرلەمان.
هاوكات پرسەكانی پەیوەست بەبارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاووتوێ كرا.
لەلایه‌ن خۆیه‌وه كۆسرەت ڕەسول عەلی پشتیوانیی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و هیوای خواست پەرلەمانی كوردستان ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ لە دەركردنی یاسای باش و چاودێریكردنی كارەكانی حكومەت.
له تەوەرێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان گفتوگۆی ورد‌و جدیی له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە ئەم پرسە كۆدەنگیی لەسەربێ و هەوڵی جدی بدەن بۆ نووسینەوەی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جەخت كرایەوە لەوەی پێویستە لایەنەكان هاوئاهەنگ و پشتیوان بن بۆ پڕۆسەی چاكسازی لە سەرجەم ئاستەكان و پەرلەمانیش ڕۆڵی كارای خۆی لەم پڕۆسەیەدا بگێڕێ.
بەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەدەستهێنانی پشتیوانیی سیاسیی حزب و لایەنە سیاسییەكان بۆ پڕۆسەی دیالۆگی بنیادنەرانە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بۆ مسۆگەركردنی مافه دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.