Skip to the content
Menu

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەردەوامە لە سەردانیکردنی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان

لە درێژەی سەردانەکانیان بۆلای سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٥/٩/٢٠١٩ د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و منی نبی قهوەچی سکرتێری پەرلەمان سەردانی پارتی چاکسازی تورکمانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن عبدالقادر بازرگان سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکە پێشوازییان لێکرا.

 لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر پشتیوانی کردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان کرا لەسەر مەسەلەی دەستوورو پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پرۆژەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان،  هاوکات باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا کرا و هاوڕابوون لەسەر پاڵپشتی ستراتیژییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ و چارەسەر کردنی کێشەکان لە چوار چیوەی دەستووری عێراقی فیدراڵدا .

لەلایەن خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی  پارتی چاکسازی تورکمان پاڵپشتی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان وهەماهەنگییەکان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی دەربری و جەختیان لە هاوئاهەنگی کردەوە لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان.