ره‌وشی ژینگه و هۆكاره‌كانی پیسبوونی تاووتوێ كرا
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ره‌وشی ژینگه و هۆكاره‌كانی پیسبوونی و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ١١/٩/٢٠١٩، لیژنەی وزەو سامانە سرۆشتییەکان بەسەرپه‌رشتیی بەڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه پێشوازیی لە ھەڵۆ مسته‌فا عه‌سکه‌ری سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاکكردنی ژینگە کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه مەبەست لێی گفتوگۆکردن بوو لەسەر ره‌وشی ژینگەیی له ھەرێمی کوردستاندا، سەرەتا بەرێگهی دوو پریزنتەیشن لەلایەن سەرۆکی دەستەكه‌وه سه‌رجه‌م زانیاری و ھۆکارەکانى پیسبوونی ژینگه‌و چۆنیه‌تیی چارەسەرکرنی کێشەکانی پەیوەست بە پاراستنی ژینگە خرایه‌ڕوو، لەوانەش باس لەو پاشماوە پیشەسازییانە کرا کە تایبەتن بە پاڵاوگەکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستاندا کە لە زۆر ڕووه‌وە زیانى گیانی و ژینگەیی ھەیە كه ئەوەش پێویستیی بە رێکخستن و دەرکرنی یاسا‌و ڕێنمایی تایبەت هه‌یه بۆ ڕێگری‌کردن لە پیسبوونی ژینگە و کاری پاڵاوگەکانی نەوت.
دواتر سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه راو سەرنج و پرسیاره‌كانی خۆیان لەسەر ئەو پرسه گه‌یانده سەرۆکی دەستەکەو ئاماده‌یی خۆشیان بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و پشتیوانییه‌ك بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و هه‌ماهه‌نگیی زیاترى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕی.
لە کۆتاییدا لیژنە داوایان له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه کرد بە ڕاپۆرت سه‌رجه‌م کێشەو گرفته‌كانی تایبەت بە پیسبوونی ژینگە بدات به لیژنه‌كه بۆئەوەی کاری پێویستى لە سەر بکەن.